نمایش تبلیغ
 
ایجاد وبلاگ
 
مدیریت وبلاگ
 
وبلاگی دیگر
 
( به‌یان ) ده‌نگی خوێندكارانی کوردی زانكۆی (بوعلی سینا) ی هه‌مه‌دانه...

( به‌یان ) ده‌نگی خوێندكارانی کوردی زانكۆی (بوعلی سینا) ی هه‌مه‌دانه...


ئه‌وا نیوساڵی ئه‌ووه‌ڵی خوێندن به ته‌واو بوونی ئه‌زموونه‌كانی گه‌یشت به ئاخر و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دیسانه‌وه به‌رده‌وام ئه‌بین له خوێندن و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا نووسین!!!




یه‌كه‌م: پێش هه‌موو شتێ سپاسی ئه‌و چه‌ند ئازیزه ئه‌كه‌ین كه نووسراوه‌كانیان به‌ڕێ كردووه بۆمان و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی نووسراوه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزیشین...
دووهه‌م: گرفتێ كه داوێنی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای كورده‌وای و له‌وانه‌ش خوێندكارانی كوردی زانستگه‌كانی گرتووه شایه‌د به‌م میساله باشتر بۆتان ده‌ر‌كه‌وێ: كابرایه‌كی خۆمانه‌ی چێوار ( په‌رژینێك قایم بێ!) هاوكات كه خه‌ریكه كا ئه‌كات به ده‌م مانگا‌كه‌یه‌وه! له پشته‌وه ده‌ست ئه‌دا لێی بزانێ چاخ بووه!!! یانێ عاده‌تمان نه‌گرتووه راوه‌ستین بۆ دیتنی ئاكامی هه‌وڵه‌كانمان و ( فی‌الفور ) به ته‌مای نه‌تیجه گرتنین! جا كه وا بوو ئه‌بینین خوێندكاره‌كان له كاتی خوێندن‌دا تا ئه‌توانن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و چالاكی فه‌رهه‌نگی ئه‌نوێنن به‌ڵام چون هاوكات و فه‌وره‌ن نه‌تیجه‌كه‌ی نابینن زوو ماندوو ئه‌بن و چۆك ئه‌ده‌ن... زۆر كه‌م په‌یدا ئه‌بن ئه‌و خوێندكارانه كه پاش ته‌واو بوونی ده‌رس درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان دابێ و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ماندوو بوون و ئیزهاری عه‌جز ئه‌كه‌ن له گۆڕینی بار و دۆخی مه‌وجوود! وه‌كوو ئه‌وه‌ی له رۆژی ئه‌ووه‌ڵه‌وه ریساله‌تی گۆڕینی وه‌زعی مه‌وجوودیان بووبێ...!!! به ده‌رس گرتن له ناكامییه‌كان و به داڕشتنی به‌رنامه‌یێكی جه‌م و جۆر و درێژخایه‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌ین په‌له نه‌كه‌ین! و به حه‌وسه‌ڵه‌وه به‌ره‌و بڕواكانمان هه‌نگاو بنێن و مه‌شقی چوون تا گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كان بكه‌ین...
سێهه‌م: خه‌ریكی نووسینی ئه‌ساس‌نامه‌ی ئه‌نجومه‌نین و پاش ته‌واو بوونی له سه‌ر وێبلاگه‌كه دای‌ئه‌نێن.
چواره‌م: ناوی خاوه‌ن نووسراوه‌كان له ئه‌مڕۆ به دواوه له ژێر مه‌تڵه‌به‌كه‌دا ئه‌نووسرێ.
پێنجه‌م: خوا بازاڕی هه‌موومان بات!
 
 



بڕیاره كۆڤاری (به‌یان) له خولی نوێی بڵاوبوونی‌دا یه‌كه‌م ژماره‌ی ته‌رخان بكات بۆ باسی ( میدیا)كان و راده‌ی كارتێكردنیان له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و ئاڵ‌وگۆڕێ فه‌رهه‌نگی كه له‌و رێگه‌وه رووی‌ داوه...
داوا له هه‌مووان ئه‌كه‌ین نووسراوه‌كانیان بۆ رازاندنه‌وه‌ی ( به‌یان ) به‌ڕێ‌كه‌ن بۆمان...
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی ( به‌یان ) له درێژه‌ی چالا‌كییه‌كانی‌دا رۆژی 17 ی ره‌شه‌مه‌ كۆڕێك بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی ( هه‌ڵه‌بجه ) له هۆڵی دانشكه‌ده‌ی ( علوم پایه ) ی زانستگه‌ی (بوعلی سینا)ی هه‌مه‌دان به‌ڕێوه ئه‌بات.




لێره‌دا هه‌واڵه‌كانی ( به‌یان ) ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی خوێندكارانی كوردی زانستگه‌ی (بوعلی سینا)ی هه‌مه‌دان بڵاو ئه‌بێته‌وه...